ئارسیناڵ بردیەوە و مان سیتی یەکسانبوو

PM:07:24:18/09/2021

572 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا ئارسیناڵ سەرکەوتنی بەسەر بێرنلی بەدەستهێنا و مان سیتی و ساوسهامپتۆن یەکسانبوون.

لە یاریەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی ئارسیناڵ بەرامبەر بێرنلی یاریکرد و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

یاریەکە ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیەوە بینی لەلایەن یاریزانانی هەردوو یانەوە بەڵام گۆڵی زۆر لە یاریەکەدا نەبینرا و تاکە گۆڵی یاریەکەش مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی لە خولەکی 30 تایمی یەکەمدا تۆماریکرد.

بەو ئەنجامەش ئارسیناڵ دوای سێ شکست توانی دووەم سەرکەوتنی لەم وەرزەی خولی ئینگلتەرادا بەدەستبهێنێت و بارودۆخی لەڕیزبەندیدا باشتربکات.

لەیاریەکی تردا مانچستەرسیتی و ساوسهامپتۆن ڕووبەڕووی یەکبونەوە و یاریەکەش بە خاوێنی و بەبێ گۆڵ کۆتایهات.