PM:07:03:18/09/2021
712 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەخولی ئینگلتەرا
لیڤەرپوڵ بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر کریستاڵ پاڵاس بەدەستهێنا.
لە یاریەکانی
هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ و کریستاڵ پاڵاس ڕووبەڕووی
یەکبونەوە و لیڤەرپوڵ بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
یاریزانانی هەردوو
یانە لەسەرەتاوە هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیان دەدا بەڵام بێسوود بوو تا لیڤەر لە خولەکەکانی
43 و 78 و 89 لەلایەن سادیۆ مانی و محەمەد
سەلاحەوە و نابی کیاتوە سێ گۆڵیان تۆمارکرد و سەرکەوتنیان بەخشیە لیڤەرپوڵ.
بەو ئەنجامە
لیڤەرپوڵ چوارەم بردنەوەی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ بەشێوەیەکی
کاتی پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەی وەرگرت.