بایرن بۆخومی گۆڵبارانکرد

PM:06:35:18/09/2021

536 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایرن بەئەنجامێکی گەورە لە بۆخومی بردەوە و چووە پێشەنگی ڕیزبەندی.

لە هەفتەی پێنجەمی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لەسەر یاریگای ئالیانز ئارێنا میوانداری یانەی بۆخومی کرد کە ئەمساڵ گەڕاوەتەوە بۆ خولەکە و بە حەوت گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

دوای چەندین هەوڵی لەدوای یەک یاریزانانی بایرن دەستپێشخەریانکرد و لە خولەکەکانی 17 و 27 و 32 و 61 و 65 و79 شەش گۆڵیان لەلایەن سانێ و کیمیچ دوو گۆڵ و گنابری و لیڤاندۆڤسکی و مۆتینگەوە تۆمارکرد و لە خولەکی 43 شدا لامبرۆبۆلۆسی یاریزانی بۆخۆم گۆڵێکی بەهەڵە لەخۆیان تۆمارکرد.

بەو ئەنجامەش بایرن میونشن توانی چوارەم بردنەوە لەم وەرزەدا تۆماربکات و بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئەڵمانیا.