PM:02:00:17/09/2021
2076 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی ماریا باس لە ژیانی میسی دەکات
و ئاشکرایدەکات تا ئێستا لە هۆتێلدایە و بە دوای خانوودا دەگەڕێت.
ئەنخل دی ماریای یاریزانی پاریس
سان جێرمان ئاشکرایکرد، لیۆنێڵ میسی هاوڕێی دوای هاتنی بۆ پاریس سان جێرمان لە
هۆتێلێکدا لەگەڵ هاوسەرو منداڵەکانی بە
شێوەیەکی کاتی جێگیر بووە و تا ئەم ساتەش نەیتوانیوە خانوویەکی گونجاو بدۆزێتەوە
تا بە ئاسوودەیی تێیدا نیشتەجێ بێت.
دی ماریا لەو بارەیەوە و لە
لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى ئۆلیەی ئەرجەنتینی ئاشکرایکرد، ژیانی میسی تا ئێستا
نموونەیی نیە و بەهۆی نەبوونی شوێنێکی شایستە بارودۆخی ناسەقامگیرە و لەکاتی
چوونیان بۆ هەر کافێ و ڕێستورانێک بەهۆی بوونی ڕۆژنامەنووسانەوە دووچاری کێشەی
زۆردەبن.
میسی لە دوا ڕۆژەکانی وەرزی
هاوینەى گواستنەوەى یاریزانانددا پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد و تا ئێستاش
لە خولی فەڕەنسا بەشداری یەک یاریکردوە و لە چامپیۆنزلیگیش بە شێوەیەکی سەرەکی
بەرامبەر کلوپ بروج یاری کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنی گۆڵ بۆ یانە
پاریسییەکە.