هۆکاری شکستی نەچوونی ڕۆناڵدۆ بۆ مانچستەرسیتی ئاشکرادەبێت

PM:02:11:10/09/2021

2340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوەبەری وەرزشی یۆڤانتۆس چەند نهێنیەک لەسەر ڕۆناڵدۆ ئاشکرادەکات و نیگەرانیش بووە لە کاتی گونجاودا خانمە پیرەکەى بەجێنەهێشتووە.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى توتو سپۆرت، چیرۆبینی بەڕێوەبەری یۆڤانتۆس ئاشکرایکرد، پێش ئەوەى ڕۆناڵدۆ پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە بکات، مانچستەر سیتی هەوڵی گواستنەوەیان داوە، لەو پێناوەشدا لەگەڵ مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی کۆبوونەوەتەوە و ئەوى جێی سەرسوڕمان بووە بەرپرسانی مان سیتی ئامادەنەبوون بۆ گواستنەوەى ڕۆناڵدۆ هیچ بڕە پارەیەک بە یانەکەیان بدەن.

بەڕێوەبەری وەرزشی یۆڤانتۆس ئاشکراشیکرد، بارودۆخەکە لەگەڵ مان سیتی گونجاو نەبووە و ئامادەنەبوون گرنگی پێبدەن و چوونی ڕۆناڵدۆش بۆ مان یونایتد بۆ ئەوان پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراوبووە.

چیروبینی نیگەرانی بەرامبەر ڕۆناڵدۆ دەربڕی و دووپاتیکردەوە، لەو بڕوایەدا بوون ئەم یاریزانەکە لە یانەکەیان درێژە بە یاریکردن دەدات و ڕۆیشتنی لە 28ی کۆتایی مانگ و پێش سێ ڕۆژ لە داخستنی میرکاتۆی هاوینە دووچاری شۆکی کردوون و پێویست بوو ڕۆناڵدۆ پێش مانگێک یانەکەى دڵنیابکردایەوە کە دەڕوات و بەهۆی ڕۆیشتنی بۆ مان یونایتد 12 ملیۆن یۆرۆ زەرەرمەند بوون.