AM:09:42:04/09/2021
3716 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هازارد دڵخۆشی خۆی لە ڕیاڵ مەدرید دوپاتکردەوە و دەیەوێت
لەگەڵ یانەکە بەردەوام بێت.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی،
ئیدین هازاردی بەلجیکی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی لەگەڵ
یانەکەی دوپاتکردەوە.
هازارد وتی:ئەو قسەیە ڕاست نییە کە دەڵێن من دڵخۆش نیم
لێرە، دڵنیابن بە پێچەوانەوەیە و بەڵام هەمووتان ئەو راستیە دەزانن کە یاریزان
کاتێک خۆشحاڵ دەبێت کە بەشداری یارییەکان دەکات.
وتیشی: دەزانن یاری زۆرم نەکردووە لە ڕیاڵ مەدرید و گۆڵی
زۆریشم نەکردووە بەڵام ئەوە کاری نەکردوەتە سەر خۆشەویستی من بۆ یانەکە دەمەوێت لە مەدرید بەردەوام بم و شارەکەشم خۆش
دەوێت.
ئاماژەی بەوەشدا لەماوەی ڕابردوودا دۆخەکە کەمێک ئاڵۆز
بوە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێکانەکانەوە، دەمەوێت لە وەرزی نوێدا هاندەرانی
یانەکە دڵخۆش بکەمەوە وەک ئەوەی ئەوان دەیانەوێت.
هازارد: کاتێک گۆڵ تۆماردەکەم پێکەنین دەگەڕێتەوە بۆ من
و هاندەرانیش، دەمەوێت خۆم و ئەوانیش دڵخۆشبکەم بەڵام پێویستم بە کەمێک کاتی
زیاترە.
خ . ک