بنزیمە: بۆ یاریەکەی یەکشەممە ئامادەم

PM:07:32:28/09/2022

1796 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بنزیمە دوپاتیکردەوە بۆ یاریەکەی یەکشەممە ئامادەیە و خەڵاتی دی ستیفانۆی وەک باشترین یاریزانی لا لیگا پێبەخشرا.

کەریم بنزیمەی فەرەنسی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی خەڵاتی دی ستیفانۆی وەک باشترین یاریزان و پیچیچی وەک گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیای پێبەخشرا کە لەلایەن رۆژنامەی مارکاوە ئەو خەڵاتە دەبەخشرێت.

دوەای وەرگرتنی خەڵاتەکە، بنزیمە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی فەرمی یانەکەی دوپاتیکردەوە کە ئامادەیە بۆ یاریەکەی یەکشەممە بەرامبەر ئۆساسۆنا و هەست بە بارودۆخێکی زۆر باش دەکات.

بنزیمە وتی: دەزانم کە پێویستە لەسەرمان لە هەموو یاریەکاندا بردنەوە بەدەستبهێنین و هەموو تیپێکیش ئارەزووی ئەوە دەکات شکست بە ریاڵ مەدرید بهێنێت.

وتیشی: هەست بە دڵخۆشیەکی زۆردەکەم کە جارێکیتر گەڕامەوە راهێنانەکانی یانەکەم و لە ماوەی رابردوودا ئامادەکاری تەواوم کرد بۆ چاکبونەوە لە پێکانەکەم و بەپەرۆشیەوە چاوەڕێی یاریکردنم.

دەشڵێت، راهێنانی جەستەیی زۆرم کردووە و دەستم لە تۆپ نەدا تا ئەم ساتە کە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانم کردووە، لە ئێستاشدا هەست بە باشیەکی زۆر دەکەم چونکە لە ئامادەکارییەکانی هاوینەدا بەهۆی درەنگ گەیشتنمەوە ئامادەکاری تەواوم نەکرد.

دوپاتیشیکردەوە کە کەسێکی بەبەختە چونکە لە یانەیەکی مێژوویی وەک ریاڵ مەدرید یاریدەکات و ڤینیسیۆس و رۆدریگۆش لە توانایاندایە خەڵاتە تاکە کەسییەکان بەدەستبهێنن.

خ . ک