PM:06:11:01/09/2021
5032 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاند بڕیارێکی باشیداوە بە جێهێشتنی
یۆڤانتۆس و چوونی بۆ مانچستەر یونایتد.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی فەرمی مانچستەر یونایتد،
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی نوێی یانە ئینگلیزیەکە وتی، بە بۆچوونی خۆم باشترین
بڕیارمدا لە جێهێشتنی یۆڤانتۆس و پەیوەندیکردنەوەم بە مانچستەر یونایتد.
ڕۆناڵدۆ وتیشی: زۆر دڵخۆش و بە پەرۆشم لە ئێستادا و دەمەوێت
بەردەوام بم لە نوسینەوەی مێژوو، هەوڵدەدەم یارمەتی مانچستەر یونایتد بدەم لە
بەدەستهێنانی نازاوەکان و ببینە پێشەنگ لە ئامانجە گەورەکاندا.
ئاماژەی بەوەشدا، هاندەرانی مانچستەر هەموو کاتێک لە دڵیدابووە،
دەمەوێت یاریگا پڕبێت لە هاندەران لە کاتی یارییەکاندا و یانەکەیان خاوەنی هاندەری
نایابن و هەوڵی دڵخۆشکردنیان دەدەین.
ڕاشیگەیاند
کە پابەند دەبێت بەوەی یانەکە لێی داوا دەکەن لە یاریگاد هەروەک چۆن لە ڕابردوودا
بەو شێوەیە بووم لە هەر شوێنێک یاریم کردبێت.
خ . ک