هۆکارەکانی پشت ئەنجامە باشەکانی بەرشەلۆنە چییە؟

PM:07:08:18/09/2022

3984 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەند هۆکارێک بونەتە جێی دڵخۆشی هاندەرانی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا بە سەرکردایەتی چاڤی.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە سەرکردایەتی چاڤی هێرناندێز لەم وەرزەدا تا ئێستا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و گۆرانکاری تەواو لە شێوازی یاریکردنی یانەکەدا روویداوە لە چاو دوو وەرزی رابردوودا.

ئاژانسی هەواڵی ئیسپانیا بڵاویکردوەتەوە، چەند هۆکارێک بونەتە ئەوەی کە یاریزانانی یانەکە ئارەزووی بردنەوەیان لە هەموو یاریەکدا بەسەردا زاڵبێت .

ئاژانسەکە رایگەیاندووە، هۆکاری یەکەم کاریگەرییەکانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پؤلەندی یانەکەیە کە بوەتە هۆی بەرزبونەوەی بەهای تیپەکە بەهۆی ئەو ژمارە گۆڵە زۆرەی لەم وەرزەدا تا ئێستا تۆماریکردوون.

بەهێزی هێڵی بەرگری یانەکە لە چاو ساڵانی رابردوودا هۆکاری دووەمی ئاستبەرزی بەرشەلۆنەیە چونکە لەم وەرزەی خولی ئیسپانیدا لە شەش یاریدا تەنیا یەک گۆڵیان لێ تۆمارکراوە.

هۆکاری سێیەمیش بەشداریپێکردنی چەند یاریزانێکی لاوی یانەکەیە کە لە یاریگادا دەجەنگن لە پێناو بوون بە سەرەکی و چاڤی راهێنەریش گرنگیەکی زۆریان پێدەدات، هۆکاری چوارەمیش گەرانەوەی رێژەیەکی زۆری هاندەرانە بۆ پاڵپشتی یاریزانەکان لە یاریگادا کە ڕێژەی ئامادەبوونی هاندەران لەم وەرزەدا تا ئێستا 83 هەزار و 607 هاندەرە، هۆکاری کۆتاییش بوونی پێکهاتەیەکی بەهێزە کە تەنانەت یەدەگی یانەکە لە یارییەکاندا توانای ئەوەیان هەیە بردنەوە بەدەستبهێنن کاتێک لە تایمی دووەمدا گۆرانکاریان پێدەکرێت.

خ . ک