PM:09:52:26/08/2021
1396 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤاردی دوپاتیکردەوە کە یاری بۆ هیچ یانەیەکی تر ناکات و لە لیستەر واز
لەیاریکردن دەهێنێت.
جیمی ڤاردی لەگەڵ ئەوەی تەمەنی 34 ساڵە بەڵام تا ئێستاش لەگەڵ لیستەرسیتی
ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و گۆڵی سەرکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد لە بەرامبەر
ۆڵڤەرهامبتۆن.
ڤاردی لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی کاتێک پێشکەشکارەکە دەربارەی ڕۆشتنی لە
یانەکەی پرسیاری لێکرد ڤاردی وتی: گرێبەستی هیچ یانەیەک نابێتە هۆی ئەوەی یانەکەم
بەجێبهێڵم تەنانەت ئەگەر یانەکانی مانچستەریونایتد و ئارسینال و لیڤەرپوڵیش بێت، تا
کۆتایی ژیانی پیشەگەرییم لێرە دەمێنمەوە.
ڤاردی چوار ساڵ پێش ئێستا گرێبەستێکی ئارسیناڵی
ڕەتکردەوە و مانەوەی لە لیستەرسیتی هەڵبژارد کاتێک نازناوی خولی نایابی ئینگلتەرای
2016ی لەگەڵدا بەدەستهێنا و وەرزی ڕابردووش جامی ئینگلتەرای بردەوە.