کۆبونەوەکەی مێندێز و یۆڤانتۆس بەبێ ڕێککەوتن کۆتایهات

PM:09:44:26/08/2021

1392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆبونەوەی نێوان خۆرخی مێندێز و بەرپرسانی یۆڤانتۆس کۆتایهات و نەگەیشتنە هیچ ڕێککەوتنێک.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ووردەکاریەکانی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی خۆرخی مێندێزی بریکاری کارەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و بەرپرسانی یۆڤانتۆسی ئاشکراکرد کە بەبێ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن کۆتایهات.

یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت ڕۆناڵدۆ بفرۆشێت پێش ئەوەی گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوودا کۆتایبێت و بەخۆڕایی یانەکە بەجێبهێڵێت هەروەها یاریزانەکە خۆشی داوای ڕۆشتنی کردووە.

بەڵام یانە ئیتاڵیەکە لەبەرامبەر فرۆشتنی ڕۆناڵدۆ داوای 25 ملیۆن پاوەند دەکات بۆ هەر یانەیەک کە خواستی کرینی ئەو ئەستێرەیەی هەبێت.

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و مانچستەر سیتی لەسەر مەرجە تاکە کەسیەکان ڕێککەوتون و تەنها ڕەزامەندی یۆڤانتۆس ماوە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە.