PM:08:32:26/08/2021
2112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا خەڵاتی باشترینەکانی ئەوروپای دابەشکرد و جۆرجینهۆ
خەڵاتی باشترین یاریزانی بەدەستهێنا.
لە کاتی ڕاکێشانی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا
باشترینەکانی ئەوروپاش دیاریکران.
جۆرجینهۆی یاریزانی چێڵسی ئینگلیزی بە بردنەوەی نازناوی یۆرۆ و خولی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپا خەڵاتی باشترین یاریزانی کیشوەری ئەوروپای پێبەخشرا.
لە ئاستی ڕاهێنەران تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی چێڵسی وەک
باشترین ڕاهێنەری کیشوەری ئەوروپا دەستنیشانکرا.
ئێدوارد مێندی گۆڵچی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو
نازناوی خولی یانەی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بردەوە خەڵاتی باشترین گۆڵچی ئەوروپای
بەدەستهێنا.
ڕۆبن دیازی بەرگریکاری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی دوای ئەوەی وەرزی
ڕابردوو لەگەڵ یانەکەی پلەی دووەمی یانە پاڵەوانەکانی بردەوە وەک باشترین
بەرگریکاری ئەوروپا دیاریکرا.
نگۆلۆ کانتی فەڕەنسی و یاریزانی چێڵسی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین یاریزانی ناوەڕاستی
ئەوروپای بەدەستهێنا.
ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری یانەی بروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی
خەڵاتی باشترین هێرشبەری کیشوەری ئەوروپای بەدەستهێنا.