PM:08:19:26/08/2021
5476 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕاکێشرا و
کۆمەڵەی پاریس ئاگرینە.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی یانە پاڵەوانەکانی
ئەوروپای ڕاکێشا و چەندین ڕووبەڕووبونەوەی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت لە وەرزی
ئەمساڵدا.
کۆمەڵەی یەکەم پێکدێت لە یانەکانی مانچستەرسیتی ئینگلیزی، پاریس سان
جێرمانی فەڕەنسی، لایپزیگی ئەڵمانی، کلۆپ بروجی بەلجیکی.
کۆمەڵەی دووەم پێکدێت لە یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی،لیڤەرپوڵی
ئینگلیزی، پۆرتۆی پرتوگالی، ئەی سی میلانی ئیتاڵی.
کۆمەڵەی سێیەم پێکدێت لە یانەکانی سپۆرتینگ لیشپۆنەی پرتوگالی، بروسیادۆرتمۆندی
ئەڵمانی،ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی، بێشکتاشی تورکی.
کۆمەڵەی چوارەم پێکدێت لە یانەکانی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، ڕیاڵ مەدریدی
ئیسپانی، شاختار دۆنیتسکی ئۆکرانی، شێریف تیراسفۆری ڕوسی.
کۆمەڵەی پێنجەم پێکدێت لە یانەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانی، بەرشەلۆنەی
ئیسپانی، بەنفیکای پرتوگالی، دینامۆکیەڤی ئۆکرانی.
کۆمەڵەی شەشەم پێکدێت لە یانەکانی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی، مانچستەریونایتدی
ئینگلیزی، ئەتڵەنتای ئیتاڵی، یۆنگ بۆیسی سویسری.
کۆمەڵەی حەوتەم پێکدێت لە یانەکانی لیلی فەڕەنسی، سیڤیلیەی ئیسپانی، سالزبۆرگی
نەمسایی، ۆڵفسبۆرگی ئەڵمانی.
کۆمەڵەی هەشتەم پێکدێت لە یانەکانی چێڵسی ئینگلیزی، یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، زینیت
سان پترسبۆرگی ڕوسی، مالمۆی سویدی.