ڕابیتەی خولی ئیسپانیا ڕاگەیاندراوێکی لەسەر یاریزانانی ئەمریکای باشوور بڵاوکردەوە

PM:06:55:26/08/2021

1664 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕابیتەی خولی ئیسپانیا ڕایگەیاند ڕێگە بە یاریزانە بیانیەکان نادات پەیوەندی بە هەڵبژاردەکانیانەوە بکەن.

ڕابیتەی خولی ئیسپانیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد کە ڕێگە بە یاریزانەکانی ئەمریکای باشوور نادەن لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان بەشداری سێ یاری داهاتووی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بکەن.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوەدا کە ڕابیتەکە دوای کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ یانەکان ڕایگەیاندوە کە بەهۆی بەشداری کردنی یاریزانەکانەوە یانەکانی خولی ئیسپانیا زەرەرمەندی یەکەم دەبن و بەوهۆیەوە ڕێگە بە گەڕانەوەیان نادرێت.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە ئەو بڕیارەی ڕابیتەی خولی ئیسپانیا هۆکارەکەی ئەوەیە کە کۆنمیبۆڵ ماوەی یاریە نێودەڵەتیەکانی دوو ڕۆژی تر درێژکردووەتەوە و ئەوەش لەگەڵ خشتەی یاریەکانی خولی ئیسپانیادا ناگونجێت.

هەریەکە لە یانەکانی خولی ئینگلتەرا و ئیتاڵیا ڕەتیانکردەوە ڕێگە بە یاریزانەکانیان بدەن کە گەشت بۆ کیشوەری ئەمریکای باشوور بکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە کە یەکێتی تۆپی پێی جیهان ڕایگەیاند یاریزانەکان مافی خۆیانە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەکانیانەوە بکەن.