سەرەتا
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
Nrtsport live
Menu
سەرەتا
شیکردنهوه
ڤیدیۆ
گەلەری
تۆپی پێ
کوردستان
چاوپێکهوتن
یاری راستهوخۆ
وهرزشهکانی تر
ڤیدیۆ
گەلەری
بیروڕا
بەشەکانی ماڵپەڕ
هەواڵەکان
بەیانی گرێبەستی مباپێ ڕادەگەیەندرێت
PM:04:47:26/08/2021
5764 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاتی پێشکەشکردنی مباپێ ئاشکراکرا و ڕیاڵ مەدرید ئەمشەو گفتوگۆکانی گواستنەوەی تەواو دەکات.
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی زۆرنزیکبۆتەوە لە کۆتایهێنان بە گواستنەوەی کیلیان مباپێی فەڕەنسی پێش تەواوبونی وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دوای ئەوەی نوێکردنەوی گرێبەستەکەی ڕەتکردەوە لەگەڵ پاریس سان جێرمان.
کیلیان مباپێ یانەکەی ئاگادارکردەوە کە گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە و ئەوە کۆتا بڕیاریەتی کە دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیال مەدریدی ئیسپانیەوە بکات لە وەرزی گواستنەوەی ئێستادا.
ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی 160 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەش بە یانە فەڕەنسیەکە کرد بەڵام ڕەتکرایەوە چونکە پاریس دەیەوێت گرێبەستێکی 200 ملیۆن یۆرۆیی لە فرۆشتنی مباپێ دەستبکەوێت.
یانەی شاهانە لەئێستادا ئەو گرێبەستە ئامادە دەکەن و لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا پێشکەشی پاریس سان جێرمانی دەکەن.
ڕۆژنامەی دیڤێنسا سێنتراڵی ئیسپانی دوپاتیکردەوە کە ڕیاڵ مەدرید بەیانی بەفەرمی گواستنەوەی مباپێ ڕادەگەیەنێت چونکە ئەمشەو لەکاتی ڕاکێشانی تیروپشکی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان لەگەڵ ناسر خلێفی کۆتایی بە گفتوگۆکانی گواستنەوەی دەهێنن.
کاتی