PM:04:27:26/08/2021
1084 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یارى نێوان عێراق و ئێران لەگەڵ یارى نێوان ئوسترالیا و چین لە
پاڵاوتنەکانى مۆندیال بۆ قەتەر گواسترانەوە.
یەکێتى تۆپى پێى ئاسیا ڕایگەیاند، بەهۆى هۆکارى ئەمنى و پەیوەندیدار بە ڤایرۆسى
کۆرۆناوە، هەردوو یارى نێوان عێراق بەرامبەر ئێران و ئوسترالیا بەرامبەر چین بۆ
یاریگاى بێلایەن گواستراونەتەوە، کە وڵاتى قەتەرە.
یەکێتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردووەتەوە، یارییەکان لە یاریگاى
خەلیفە لە دەوحەى پایتەختى قەتەر بەڕێوەدەچن، یارییەکەى ئوسترالیا و چین لە دووى مانگى
داهاتوو و یارییەکەى عێراق و ئێرانیش لە پێنجى هەمان مانگ بەڕێوەدەچن.
عێراق و ئێران لە کۆمەڵەى یەکەمى قۆناغى کۆتایى پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئاسیان
بۆ جامى جیهانى 2022ى قەتەر و ئوسترالیا و چینیش لە کۆمەڵەى دووەمدان.
هەڵبژاردەکانى یەکەم و دووەمى کۆمەڵەکان ڕاستەوخۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیال
بەدەستدەهێنن و هەڵبژاردەکانى سێیەمى گروپەکانیش دواى یارییەکى یەکلاکەرەوە لە
نێوانیاندا، براوەیان بەشدارى لە پاشکۆى پاڵاوتنەکاندا دەکات.
گ . ف