PM:04:02:26/08/2021
1640 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەرمیلان بەشێوەیەکی فەرمی خواکین کۆریای تا 2025 گواستەوە ڕیزەکانی
یانەکەی.
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەشێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە گرێبەستیان لەگەڵ
خواکین کۆریای ئەرجەنتینی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبەری یانەکەیان زیاتر
بەهێزبکەن لە وەرزی نوێدا.
ئینتەر لە بەیاننامەکەیدا وتی: خواکین کۆریای 27 ساڵ لە لازیۆوە و بەشێوەی
خواستن پەیوەندی بە یانەکەوە کردوە لەگەڵ بوونی بژاردەی کڕینەوەی بەیەکجاری،
گرێبەستەکەشی تا 2025 دەبێت.
گواستنەوەی کۆریا لەسەر داواکاری سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری ئینتەر بووە
ئەوەش بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ڕۆمیلۆ لۆکاکۆی بەلجیکی کە پەیوەندی بە یانەی چێڵسی
ئینگلیزیەوە کرد.
ئینتەرمیلان لە یاریەکانی هەفتەی دووەمی
خولی پلە یەکی ئیتاڵیا بەرامبەر ڤیرۆنا
یاریدەکات و لە هەفتەی یەکەمدا بە چوار گۆڵی خاوێن سەرکەوتنی بەسەر جەنەوادا بەدەستهێنا.