لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی پرتوگال بۆ یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیال

PM:03:34:26/08/2021

1816 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سانتۆسی ڕاهێنەری پرتوگال ناوی یاریزانەکانی ئاشکراکرد و کریستیانۆ لە لیستەکەدا دەبینرێت.

فرناندۆ سانتۆس ڕاهینەری پرتوگال لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی ڕاگەیاند کە بەشداری سێ یاری داهاتوو دەکەن لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2022.

سانتۆس 25 یاریزانی بۆ یاریەکانی بەرامبەر ئێرلەندا و قەتەر و ئازەربایجان بانگهێشتکردوە کە لە 1 و 4 و 7 ی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێن.

لە دیارترین یاریزانەکانی پرتوگالیش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی هەڵبژاردەکە دەبینرێت کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ئازارەوە ڕاهێنانەکان یانەی یۆڤانتۆسی بەجێهێشت.

هەروەها هەریەکە لە دیۆگۆ جۆتا و برۆنۆ فێرناندێز و پیپی و ڕۆبن دیاز لە لیستەکەدان کە بەشداری یاریەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا دەکەن بۆ سەرکەوتن بۆ جامی جیهانی داهاتوو.

پرتوگال لە سێ یاریدا توانیویەتی حەوت خاڵ کۆبکاتەوە و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیدایە.