یوفا ڕیزبەندى یانەکانى ئەوروپاى بڵاوکردەوە

PM:03:08:26/08/2021

5140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى یانەکانى ئەوروپا کرد و مانچستەر سیتیش لە پلەى دووەمدایە.

یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا نوێترین ڕیزبەندى بەهێزترین یانەکانى کیشوەرەکەى بڵاوکردەوە و بایرن میونشنى ئەڵمانى پاڵەوانى چامپۆنز لیگى 2020 بە کۆکردنەوەى 116 هەزار خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندیەکەى گرتووە و بەجیاوازى پێنج هەزار خاڵ لە پێش مانچستەر سیتى ئینگلیزی پلەى دووەمەوەیە.

هەر یەکە لە لیڤەرپوڵى ئینگلیزى و بەرشەلۆنەى ئیسپانى و چێڵسى ئینگلیزى بەدواییەکدا لە پلەکانى سێیەم و چوارەم و پێنجەمى ڕیزبەندیەکەدان.

لە پلەکانى شەشەم تا دەیەمى ڕیزبەندیەکەش، ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى و پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى و مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى و یۆڤانتۆسى ئیتاڵى و ئەتلەتیکۆ مدریدى ئیسپانى بەدواییەکدا دەبینرێن.

گ . ف