PM:02:52:26/08/2021
1144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئالیسۆن بیکەر ڕایگەیاند کە یانەی چێڵسی پاڵێوراوی سەرەکیە بۆ بەدەستهێنانی
نازناوی پریمەرلیگی ئەمساڵ.
ئالیسۆن بیکەری گۆڵچی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی پێش یاریەکەیان بەرامبەر
چێڵسی لە ڕۆژی شەممەدا ڕایگەیاند کە ئەوە ڕووبەڕووبونەوەی دوو پاڵێوراوی سەرەکیە
بۆ بردنەوەی نازناوی خولی نایابی ئینگلتەرا.
ئالیسۆن وتیشی: پیموایە ئەوان پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوەکە چونکە وەرزی
ڕابردوو بەبردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا شایستەیی خۆیان سەلماند، ئێمە
دەزانین چەند بەهێزن و پێویستە باشترینی خۆمان پێشکەش بکەین.
دەربارەی لۆکاکۆش وتی: بەڕاستی ئەو یاریزانێکی زۆرباشە و چێڵسی لەگەڵ ئەو
بەهێزتربوون. پێموایە هەمووتان دەزانن چەند مەترسیدارە و پێویست ناکات من
ئاگادارتان بکەمەوە بەڵام ئێمە ئامانجمان بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکەیە.
ڕۆژی یەکشەممە لە لوتکەی یاریەکانی هەفتەی سێیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا
یانەی لیڤەرپوڵ و چێڵسی ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە لەکاتێکدا لە هەردوولایان خاوەنی دوو
سەرکەوتنن لە دوو هەفتەی سەرەتایی خولەکەدا.