ڤیدیۆ.. لە جامى شیکاگۆ سڤیتۆلینا و کۆرنیە قۆناغى دووەمیان تێپەڕاند

PM:01:53:26/08/2021

836 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى شیکاگۆ، یلینا سڤیتۆلینا و ئەلیز کۆرنیە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.

لە قۆناغى دووەمى جامى شیکاگۆ بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، لەسەر ئاستى کچان، یلینا سڤیتۆلیناى ئۆکرانى، بەرامبەر فیۆنا فیرۆى فەڕەنسى یاریکرد.

سڤیتۆلینا ئاستێکى بەرزى پێشکەشکرد و بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا، ئەنجامى هەردوو کۆمەڵەکەش شەش گێم بەرامبەر بە چوار گێم بوون.

هاوکات ئەلیز کۆرنیەى فەڕەنسیش خۆى گەیاندە قۆناغى چارەکى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە، دواى ئەوەى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە یاسەمین پاوڵینى ئیتاڵى بردەوە.

گ . ف