AM:11:46:26/08/2021
1044 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى ونستۆن سالم، فرانسیس تیافۆى لە تیاگۆ مۆنتیرۆى بردەوە و سەرکەوتنى
بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.
لە قۆناغى سێیەمى جامى ونستۆن سالم بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە
ئەمریکا بەڕێوەدەچن، فرانسیس تیافۆى ئەمریکى بەرامبەر تیاگۆ مۆنتیرۆى بەڕازیلى
یاریکرد.
لە یارییەکى دراماتیکیدا تیافۆى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى
بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش حەوت بە پێنج و حەوت بە شەش گێم بوون.
بەم ئەجامە، تیافۆى شانبەشانى ڕیچارد گاسکییەى فەڕەنسى سەرکەوتنیان بۆ
قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا، کە ئەمیش لە قۆناغى سێیەمدا بە دوو کۆمەڵەى بێ
بەرامبەر لە دانیال ئیڤانزى بەریتانى بردەوە.
گ . ف