AM:11:30:26/08/2021
2208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تیروپشکى قۆناغى سێیەمى جامى ئینگلتەرا ڕاکێشرا و کارى مانچستەر یونایتد و
چێڵسى قورسە.
دواى تەواوبوونى سەرجەم یارییەکانى قۆناغى دووەم جامى یانە پیشەگەرەکانى
ئینگلتەرا، یەکێتى تۆپى پێى ئینگلتەرا تیروپشکى قۆناغى سێیەمى جامەکەى ڕاکێشا.
مانچستەر یونایتد لە یارییەکى بەهێزدا بەرامبەر وێست هامى پێشەنگى ڕیزبەندى
خولى نایابى ئینگلتەراى ئەم وەرزە یارى دەکات، کە دەیڤید مۆیسى ڕاهێنەرى پێشووى
شەیتانە سورەکە ڕاهێنەرایەتى دەکات.
هاوکات چێڵسى پاڵەوانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپاش ڕووبەڕووى ئەستۆن
ڤێلا دەبێتەوە، مانچستەر سیتى هەڵگرى نازناوى جامەکەش، بەرامبەر ویکۆمب یارى
دەکات.
تۆتنهامى یەکێک لە لایەنەکانى یارى کۆتایى وەرزى ڕابردووى جامەکە، لەگەڵ وڵڤرهامپتۆن
یارى دەکات و ئارسناڵیش ڕووبەڕووى ویمبڵدۆن دەبێتەوە.
گ . ف