جۆرجینۆ دەبێتە باشترینی ئەوروپا

AM:11:29:26/08/2021

1460 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناوی باشترین یاریزانی ئەوروپا دزەی پێدەکرێت و پێشبینی دەکرێت جۆرجینۆ خەڵاتەکە بباتەوە.

رؤژنامەى توتو سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکرد، لە رێگەى چەند سەرچاوەیەکی تایبەت بە خۆیەوە توانیویەتی ناوی ئەو یاریزانە ئاشکرابکات کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وەک باشترین یاریزانی ئەوروپا دەستنیشاندەکرێت و خەڵاتەکە دەباتەوە.

ڕۆژنامە ئیتاڵیەکە دووپاتیکردەوە، جۆرجینۆی ناوەندکاری چێڵسی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و سوپەری ئەوروپا و هەڵگری نازناوی یۆرۆی 2020 لەگەڵ هەڵبژاردەى ئیتاڵیادا وەک باشترینی ئەوروپا بڕیاری لێدراوە و ئاشکراکردنی ناوەکەى لە ئاهەنگی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ لە ئیستەنبوڵی تورکیا ئاشکرادەکرێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشدا، جۆرجینۆی دەنگی پێویستی بەدەستهێناوە و توانیویەتی گرەوەکە لە کانتی هاوکاری لە چێڵسی و دی بروین لە مانچستەر سیتی بباتەوە و وەک باشترینی ئەوروپا بۆ وەرزی 2020 بۆ 2021 دەستنیشاندەکرێت.