کروس کەى دەگەڕێتەوە یاریگاکان؟

AM:10:54:26/08/2021

2756 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کروس باس لە پێکانەکەى دەکات و کاتی گەڕانەوەى بۆ یاریگاکان بە نادیاری هێشتەوە.

لە تویتێکدا لە پێگەى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، تۆنی کروسی ئەسـتێرەى ناوەندی یانەى ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هیوای خواست لە داهاتوویەکی نزیکدا بگەرێتەوە ڕاهێنانەکان و هاوکاری یانەکەى بێت لە بەدەستهێنانی بردنەوەکان.

کروس لە تویتەکەیدا ئاشکرایکرد، ماوەى سێ هەفتەیە بەهۆی ئازار لە ئێسکەکانی حەوزی نەیتوانیوە ڕاهێنان بکات و ئەو ئازارەش لە ماوەى هەفتەیەکدا باش نابێت، هەرچەندە بەرەو پێشچوون هەیە بەڵام ناتوانێت کاتی گەڕانەوەى بۆ یاریگاکان دیاریبکات.

کروس بۆ سێ هەفتەیە دووچاری پێکان هاتووە و لە یارییەکانی ڕیاڵ مەدرید بێبەش بووە و ئامادەنەبونی لە یارییەکانی یانەکەى کاریگەری نەرێنی درووستکردووە، ئەو پێکانەش لە کاتێکدایە ڕیاڵ مەدرید دوو یاری لە لالیگادا ئەنجامداوە و لە یەکەم یاریدا بردنەوەى بەدەستهێنا و لە دووەم یاریشدا دووچاری یەکسانبوون هات.