AM:09:58:26/08/2021
1000 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنی یانە پاڵەوانەکان شاختار گەیشتە قۆناغی کۆمەڵەکان و دینامۆ زاگریبیش
ماڵئاواییکرد.
لە دوا یاری پاڵاوتنەکان بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە
پاڵەوانەکان و لە یارییەکانی گەڕانەوەدا، شاختاری ئۆکرانی بە سوود وەرگرتن لە
بردنەوەى یاری چوون توانی بگاتە قۆناغی کۆمەڵەکان پاش ئەوەى بە دوو گۆڵ لەگەڵ مۆناکۆی فەڕەنسی بەرامبەربوو.
لە خولەکانی 18 و 39 وسان بن یەدەر دوو گۆڵەکەى یانە فەڕەنسیەکەیان
تۆمارکردو لە بەرامبەردا ڕۆمیرۆ لە خولەکی 75 و ئەگویلار بەهەڵە لە خولەکی 114دوو گۆڵی یانە
ئۆکرانیەکەیان تۆمارکردەوە و یانەکەیان گەیاندە قۆناغی کۆمەڵەکان.
لە یارییەکی تریشدا یانەى دینامۆزاگریبی کرواتی ماڵئاوایی بەهۆی شکستی بە
سێگۆڵی بێ وەڵام لە یاری چووندا ماڵئاوایی لە پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگ کرد، پاش
ئەوەى لە یاری گەڕانەوەدا بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەى تیراسپۆڵی مۆڵدۆڤی بەرامبەربوو.