AM:09:21:26/08/2021
16080 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناوەڕۆکی گرێبەستەکەى مانچستەر سیتی بۆ گواستنەوەى ڕۆناڵدۆ لە یۆڤانتۆسەوە ئاشکرادەبێت.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنووسیەکان ناوەڕۆکی گرێبەستە پێشکەشکراوەکەى مان سیتی بۆ
یۆڤانتۆس لە پێناو بەدەستهێنانی تواناکانی ڕۆناڵدۆ ئاشکرادەکەن و سیتی زن بە
نیازبووە بە نیوەى مووچەى ئێستای لە خانمە پیرەکە رۆناڵدۆ بۆ یاریگای ئیتحاد
بگوازێتەوە.
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، مانچستەر سیتی ئامادەیی دەربڕیوە لە بەرامبەر
15 ملیۆن یۆرۆ و بۆ دوو وەرز ڕۆناڵدۆ بۆ
ئینگلتەرا بگوازێتەوە و پێشکەش کردنی ئـەو گرێبەستەش پاش مانەوەى هاری کەین لەگەڵ
ترتنهامدا هات کە سیتیزن هەوڵی زۆری دا بەرەو یانەکەى بیگوازێتەوە.
سپۆرت ئاماژەى بەوەشدا، بەرپرسانی خانمە پیرەکە گرێبەستەکەى مان سیتیان
ڕەتکردووەتەوە و ئامادەنین بە نیوەى مووچەى ساڵانەکەى دەستبەرداری بن کە لە
ئـیستادا لە یۆڤانتۆس 30 ملیۆن یۆرۆ مووچەى ساڵانە وەردەگرێت.
ڕۆناڵدۆ لە 2018 وە لە ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد و وەرزی
ڕابردوو لەگەڵ خانمە پیرەکەدا 29 گۆڵی لە 33 یاریدا تۆمارکردو بووە گۆڵکاری
خولەکە.