بەرشەلۆنە و ئالبا گەیشتنە ڕێکەوتن

AM:09:05:26/08/2021

1692 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئالبا بۆ بۆ کەمکردنەوەى مووچەى ساڵانەى کۆتایی پێهێنا و هەردوو لا گەیشتنە ڕێککەوتن.

ڕۆژنامەى سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد، پاش زنجیرەیەک کۆبوونەوە دواجار بەرپرسانی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئالبای بەرگریکاریان لەسەر کەمکردنەوەى ڕێژەى لەسەدا 25ی مووچەى ساڵانەى گەیشتنە ڕیکەوتن و لەهەمان کاتیشدا ئالبا ڕەزامەندی دەربڕی بە وەرگرتنی نیوەى مووچەى ئەم وەرزە لە ساڵی 2024.

سپۆرت باسیلەوەشکرد، بەرشەلۆنە لە ئایندەیەیکی نزیکدا گرێبەستی ئالبا درێژدەکاتەوە و هیوادارە بەکەمکردنەوەى مووچەى ساڵانەى ئالبا پێشکۆتایی هاتنی دوا ڕۆژەکانی ئەم مانگە، ناوی سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری لە ڕابیتەى لالیگا تۆماربکات تا بە فەرمی بەشداری یارییەکانی ئەم وەرزە بکات.

بەرشەلۆنە سەرەڕای قەرزێکی زۆر بە قەیرانێکی سەختی دارایی گوزەردەکات و بۆ کەمکردنەوەى بارگرانیەکانی داوای لە ئالبا و بۆسکێچ و پیکێ و ڕۆبێرتۆ کردبوو مووچەى ساڵانەکانیان کەمبکەنەوە تا بتوانێت ناوی دیپای و گارسیا و ماناج تۆماربکات کە لەئێستادا ناویان تۆمارکراوە و بەشداری یارییەکانی بەرشەلۆنە دەکەن.