نوێترین چاوپێکەوتنی مباپێ و لێدوانەکانی لەسەر خولی فەڕەنسی و ڕۆناڵدۆ و میسی

PM:01:53:24/08/2021

9832 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نوێترین چاوپێکەوتنی کیلیان مباپی لەگەڵ گۆڤاری ئیسکویرۆی ئەمریکی و لێدوانەکانی.

کیلیان مباپێی فەڕەنسی لەئێستادا بووەتە جێگای باسی گەرمی ڕۆژنامەکان و میدیا جیهانیەکان بەهۆی ڕەتکردنەوەی پێشنیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەنگۆی و ڕۆشتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید.

مباپێ لە لێدوانێکی بۆ گۆڤاری ئیسکوێرۆی ئەمریکی دەربارەی ئاستی خولی فەڕەنسا وتی: ڕاستە باشترین خولی جیهان نیە بەڵام من هەست بە بەرپرسیاریەتی دەکەم بۆ ئەوەی یارمەتیدەربم لە گەشەسەندنیدا.

دەربارەی پەیوەندی لەگەڵ یاریزانانی پاریس وتی: تیپەکەمان بریتی نیە لە کۆمەڵێک هاوڕێ و ناچارنیت دوای هەموو بردنەوەیەک لەگەڵ هاوڕێکانت بچیتە دەرەوە بۆ نانخواردن.

لەسەر نەیماریش وتی: من بەڵێنی پێئەدەم کە نامەوێت جێگای ئەو بگرم،دوای بردنەوەی جامی جیهانی و پاڵێوراوبیت بۆ تۆپی ئاڵتوونی ئەوە هەموو شتێکە.یاریمەتی تیپەکەمم داوە لەهەموو شوێنەکانی یاریگادا و سەرکەوتووش بوومە.

تایبەت بە ئاستی خۆشی وتی: تەنها چەند یاریزانێکی کەمی یانەکە دەتوانن وەک من شوێنی خۆیان بگۆڕن و لە هەموو شوێنێکدا یاریبکەن. کاتیک ڕووخسار و وێنەی خۆت لە هەموو شار و وڵاتانی جیهان دەبینیت کەواتە بەدڵنیاییەوە تۆ ئەستێرەم.

لەکۆتایشدا دەربارەی بەراوردکردنی خۆی بە ڕۆناڵدۆ و میسی وتی: ئەوە شتێکی خراپە کە بڵێیت ئەتوانم لەوان باشتر پێشکەش ئەکەم چونکە ئەوان بەراورد ناکرێن و هەموو پێوانەکانیان شکاندوە،میسی بۆ ڕۆناڵدۆ و ڕۆناڵدۆ بۆ میسی هۆکاری باشترکردنی ئاستی یەکبوون.