10 هۆکار دەیسەلمێنێت بنزیمە باڵۆن دۆری 2022 دەباتەوە

PM:02:30:17/06/2022

5424 جار خوێندراوەتەوە

+ -

10 هۆکار دەیسەلمێنێت بنزیمە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2022 دەباتەوە

ساڵانی ڕابردوو خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی زیاتر پەیوەست بوو بە دەستکەوتی بە کۆمەڵ و خەڵاتە تاکییەکان گرنگییەکی ئەوتۆی نەبوو

هەمووانیش گەواهیدەرن لە 10ی ڕابردوودا بگرە زیاتر میسی و ڕۆناڵدۆ کۆنترۆڵی تەواوی تۆپی ئاڵتونیان کردبوو

بەڵام دابەزینی ئاستیان بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیان ئەو ڕاستتیەمان پێدەڵێت خۆری بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر بۆ دوو ئەفسانە ئەرجەنتینی و پورتوگالییەکە بەرەو ئاوابوون چووە

هەرچەندە ئەستەمە یاریزانێک بوونی هەبێت بتوانێ ڕیکۆردی حەوت تۆپی ئاڵتونی میسی و پێنج تۆپی ئاڵتونی ڕۆناڵدۆ یەکسانبکاتەوە یان بیشکێنێت

بەڵام

لە 2022دا ڕێکارەکانی بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی لە لایەن فیفاوە گۆڕانکاری بەسەردا هات و خەڵاتە تاکییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو شوێنی خەڵاتە بە کۆمەڵەکان دەگرێتەوە

ئەوەش پێمان دەڵیت کەریم بنزیمە خەڵاتی باڵۆن دۆر وەک باشترین یاریزان بۆ ساڵی 2022 مسۆگەردووە کاتێک ئاهەنگی ئاشکراکردنی ناوی براوەى باڵۆن دۆر لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە سویسرا ڕادەگەیەنرێت

بنزیمە لەسەر ئاستی تاکە کەسی و بە کۆمەڵ خاوەنی 10 ژمارەیە کە کە شەش نازناویان تاکییە و چواریشیان بە کۆمەڵە

لە نازناوە تاکییەکان

باشترین یاریزانی چامپیۆنزلیگ لە وەرزی 2021 بۆ 2022

گۆڵکاری چامپیۆنزلیگ بە 15 گۆڵ وخولی ئیسپانیاش بە 27 گۆڵ

هاوکات خەڵاتی باشترین گۆڵی چامپیۆنزلیگ، کە بەرامبەر چێڵسی لە یاری گەڕانەوەی چارەکی کۆتاییدا تۆماریکرد

سەرەرای سەرکردایەتی کردنی ڕیاڵ مەدرید لە تۆمارکردنی 10 گۆڵی یەکلاکەرەوە لە قۆناغەکانی چارەکی کۆتایی و نیوە و یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

لەوانە هاتریک لە پاریس سانجێرمان و هاتریک بەرامبەر چێڵسی و دوو گۆڵ بەرامبەر مانچستەر سیتی

هەروەها باشترین وەرزی خۆی لە ماوەی 13 ساڵدا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید پێشکەش کرد، کە توانی لە 46 یاریدا 44 گۆڵ و 15 ئەسیست تۆماربکات لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا

بنزیمە لە دەستکەوتە بە کۆمەڵەکانیش ڕۆڵی یەکلاکەرەوەى بینی لە وەرزی

2021 بۆ 2022

بە جۆرێک

سەرکردایەتی یانەی ریاڵ مەدریدی کرد تا 14مین نازناوی چامپیۆنزلیگ لە مێژووی یانەکەیدا بەدەستبهێنێت کە خۆی لە دوای 2009وە بوونی لە بەدەستهێنانی پێنج نازناودا هەبووە

لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی فەڕەنساش هاوکاربوو بۆ بەرزکردنەوەى جامی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021

لە خولی ئیسپانیاش بە تۆمارکردنی 27 گۆڵ و 12 ئەسیست سەرکردە بوو بە بەرزکردنەوەى جامی خولی ئیسپانیا بۆ جاری چواردەیەم لە مێژووی یانەکە و چوارەم جار لە کاروانی وەرزشی خۆی

سەرەڕای نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ یانەی شاهانە لە چوارەم بۆنەدا وەک یاریزانی ڕیاڵ مەدرید.