ئەو هەشت ئەستێرەیەی بەخۆڕایی بەردەست دەبن

PM:03:51:12/06/2022

3736 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەو هەشت ئەستێرەیەی کە گرێبەستەکانیان کۆتایدێت و لە گواستنەوەی هاوینەدا بەخۆڕایی بەردەست دەبن بۆ یانەکان.

تەنیا چەند ڕۆژێکی کەم ماوە تا وەرزی گواستنەوەی هاوینەی خولە ئەوروپیەکان دەستپێبکات و چەندین ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانیان کۆتایدێت و بەشێوەیەکی خۆڕایی دەتوانن پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکەن.

پاول پۆگبای فەڕەنسی یاریزانی مانچستەریونایتد کە تەمەنی 29 ساڵە و لەلایەن یانەکانی یۆڤانتۆس و پاریس سان جێرمانەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت.

فرانک کیسێی ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی ئەی سی میلان 25 ساڵە و دوای ڕەتکردنەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی سەربەستە لەوەی یانەیەک هەڵبژێرێت.

ئەندریاس کریستنسی بەرگریکاری یانەی چێڵسی کە بەشێوەیەکی فەرمی ڕۆشتنی لە یانەکەی ڕاگەیاند و لەلایەن چەند یانەیەکەوە گرنگی بە گواستنەوەی دەدرێت.

پاولۆ دیبالای ئەستێرەی یۆڤانتۆس جێهێشتنی یانەکەی ڕاگەیاندووە و نزیکترین یانەش لەو یاریزانەوە ئینتەرمیلانی ئیتاڵیە.

عوسمان دیمبیلی 25 ساڵ کە ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێبکاتەوە و لە هاویندا بەخۆڕایی دەچێتە یانەیەکی تر.

ئەنخێل دی ماریای ئەستێرەی پاریس سان جێرمان دوای کۆتایهاتنی گرێبەستەکەی یانەی پاریسیەکەی بەجێهێشت و یۆڤانتۆس نزیکترین یانەیە بۆ گواستنەوەی.

تۆلیسۆی یاریزانی یانەی بایرن میونشن لەلایەن یانەکەیەوە ڕێگە بەڕۆشتنی دەدرێت و چەند یانەیەک لەسەرهێڵن بۆ گواستنەوەی.

جیسێ لینگاردی یاریزانی مان یونایتد بەهۆی کەمی بەشداریکردنەکانیەوە یانەکە جیدەهێڵێت و بەخۆڕایی ڕوو لە یانەیەکی تر دەکات.