نەیمار: یانەکەم دەستبەردارم نابێت

PM:09:18:25/05/2022

3064 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار ڕەتیدەکاتەوە پاریس بڕیاری فرۆشتنی گەڵاڵە کردبێت و دووپاتیدەکاتەوە ئەوەى باسدەکرێت دەنگۆی ڕاگەیاندنەکانە.

نەیمار دا سیلڤا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕەتیکردەوە لە پلانیدا بێت ڕیزەکانی پی ئێس جی بەجێبهێڵێت و دووپاتیکردەوە تا ئەم ساتە بەرپرسانی یانەکە ئەو بابەتەیان لەگەڵدا باسنەکردووە، ئەوەی باسدەکرێت قسەى ڕۆژنامەکانە و دەیەوێت لە پارک دی پرانس بەردەوام بێت.

نەیمار لە چاوپێکەتنەکەدا بە ڕوونی ڕایگەیاند، هەولوێستی ڕوونە و ئامادیە تا کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى لە هاوینی 2025 وەک یاریزانی پاریس سان جێرمان لە لاکێشە سەوزەکانی تۆپی پێدا بەردەوام بێت.

ئەو چاوپێکەوتنەى نەیمار لە کاتێکدایە، ڕۆژنامەى لکیپ لە هەواڵێکدا بڵاویکردبووە، کارگێری پاریس دەرگای بە ڕووی هەریانەیەکدا کراوە دەبێت تا گفتوگۆی فرۆشتنی نەیماریان لەگەڵدا بکات، ئەوەش لە کاتێکدایە لکیپ پشت بەستن بە زانیارییەکانی، باسی لەوەکردووە مباپێ پاش نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى تا هاوینی 2025 لاری نیە لە بیرۆکەى یانەکەى بۆ دەستبەردابون لە یاریزانە بەڕازیلییەکە.

نەیماری بەڕازیلی لە هاوینی 2017 بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ لە بەرشەلۆنەوە چوە پاریس سان جێرمان و هاوینی ڕابردووش گرێبەستەکەى بۆ سێ وەرز و تا هاوینی 2025 نوێکردەوە.