دى برۆین بە باشترین یاریزانى پریمەر لیگ هەڵبژێردرا

PM:05:42:21/05/2022

376 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کیڤن دى برۆین بە باشترین یاریزانى ئەم وەرزەى خولى نایابى ئینگلتەرا دیاریکرا.

ڕابیتەى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا ڕایگەیاند، کیڤن دى برۆینى بەلجیکى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەى مانچستەر سیتى، خەڵاتى باشترین یاریزانى خولەکەى لەم وەرزەدا بەدەستهێناوە.

بەمەش دى برۆین چووە ڕیزى ئەو یاریزانانەى زیاتر لە جارێک ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە، کە ئەوانیش تێرى هێنرى فەڕەنسى و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى و نیمانیا ماتیچى سڕبین.

دى برۆین کێبڕکێکەى لە ئەلکسەندەر ئارنۆڵد و گاروین بوین و جواو کانسیلۆ و بۆکایۆ ساکۆ و محەمەد سەڵاح و هیۆن مین سۆن و جەیمس وارد براوز بردووەتەوە.

ڕابیتەى ناوبراو ڕوونیکردووەتەوە، دى برۆین بە دەنگى هاندەران و کاپتنى 20 یانەکەى پریمەر لیگ و لیژنەیەک لە شارەزایانى تۆپى پێ خەڵاتەکەى بردووەتەوە.

گ . ف