PM:04:54:21/05/2022
1444 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ گرێبەستەکەى بۆ سێ وەرز لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێکردەوە.
ئاژانسەکانی هەواڵی فەڕەنسا و ئیسپانیا دووپاتیانکردەوە، کیلیان مباپێ بەڵێی
بۆ پاریس سان جێرمان کرد و ڕیاڵ مەدریدی ڕەتکردەوە و گرێبەستەکەى تا هاوینی 2025
لەگەڵ پی ئێس جی نوێکردووەتەوە.
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى لکیپ ئاماژاى بەوەکرد، مباپێ پاریس سان جێرمانی
هەڵبژاردووە وڕۆژنامەى مارکاش دووپاتیکردەوە، ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەى مباپێ بێ
ئومێد بوو، پاش ئەوەى یاریزانە فەڕەنسییەکە پەیوەندی بە پیرێزەوە کردووە و هەواڵی
مانەوەى لە باخچەى شازادەکان پێ ڕاگەیاندووە.
هاوکات فابریسیۆ ڕۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک کۆتایی هات و مباپێ
پاریسی هەڵبژارد و پشتی لە ڕیاڵ مەدرید کرد، لەهەمان کاتیشدا ئاماژەى بەوەکردووە سەرۆکی فەڕەنسا و ئەمیری قەتەر بەشێک بوون لە
دروستکردنی فشار لەسەر یاریزانە فەڕەنسییەکە تا بۆ چەند وەرزێکی تر لە پارک دی
پرانس درێژە بە یاریکردن بدات.