PM:04:27:21/05/2022
760 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤاندۆڤسکی چاوەڕێی بایرن میونشن دەکات بۆ دۆزینەوەى جێگرەیەوەیەک تا
مێرکاتۆی داهاتوو بچێتە بەرشەلۆنە.
فابریسیۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە کاروباری گواستنەوەى یاریزانان ئاشکرایکرد،
ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی یاریزانی میونشن بڕیاری خۆی بۆ مانەوە لە یانەکەى نەگۆڕیوە و
تەنها چاوەڕێ دەکات تا یانەیەکەى بڕیاری کۆتایی بدات بۆ دۆزینەوەى شوێنگرەوەیەک بۆ
پێگەکەى تا هاوکار بێت ڕوو لە بەرشەلۆنە بکات.
رؤمانۆ ئاشکرایکرد، دەنگۆی هەوڵەکانی چێڵسی و چەند یانەیەکی تر لە
پریمەرلیگ بۆ گواستنەوەى یاریزانە پۆڵەندییەکە دوورە لە ڕاستی و گۆڵکارەکەى
ئالیانز ئارینا تەنها بەرشەلۆنەى دیاریکردووە، تا ئەم ساتەش کارگێڕی بەرشەلۆنە
لەگەڵ زاهاڤی بریکاری لیڤا لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدایە تا لە ئەگەری بڕیاڕی کۆتایی
دەستبەرداربوونی بایرن لە لیڤا، یاریزانەکە بۆ کامپ نۆ بگوازنەوە.
گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت، بەهۆی
ڕێکنەکەوتنی هەردوولاش بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکە، لیڤاندۆڤسکی سوورە لەسەر
جێهێشتنی یانەکە و ئامادە نیە تا کۆتایی هاتنی ماوەکە لە هاوینی 2023 بەردەوام
بێت، هەرچەندە سەرۆکی میونشن و کارگێڕییەکەى سوورن پارێزگاری لێبکەن.