PM:03:58:21/05/2022
512 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هێشتا عوسمان دیمبلى بڕیارى کۆتایى لەسەر داهاتووى نەداوە و بە هاوکارەکانى
وتووە ئۆفەرى گەورەى پێشکەشکراوە.
گرێبەستەکەى عوسمان دیمبلى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە
کۆتایى ئەم وەرزەدا کۆتایى دێت و تا ئێستا لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە لەسەر نوێکردنەوەى
ڕێکنەکەوتووە.
بەرنامەى کواترۆى ئیسپانى ئاشکرایکرد، دیمبلى لە ژوورى جلگۆڕینى یانەکەى بە
هاوکارەکانى وتووە هێشتا بڕیارى لەسەر داهاتووى خۆى نەداوە.
دیمبلى ئەوەشى ئاشکراکردووە، ئۆفەرى زۆر گرنگى لە یانەى ترەوە
بەدەستگەیشتووە، بەڵام هێشتا دوودڵە لەسەر بڕیارى کۆتایى خۆى.
لە ماوەى ڕابردوودا ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژەیان بەوەدەکرد، یانەکانى
پاریس سان جێرمان و چێڵسى و بایرن میونشن گرنگى بە هێرشبەرە فەڕەنسیەکە دەدەن و
هەوڵ دەدەن لە هاوینى داهاتوودا بەبێ بەرامبەر گرێبەستى لەگەڵدا ئیمزابکەن.
لاپۆرتاى سەرۆکى بەرشەلۆنە ڕایگەیاندبوو دیمبلى ئارەزوو دەکات بمێنێتەوە و
ئەوانیش ئۆفەرێکیان پێشکەشکردووە، بەڵام بریکارەکانى یاریزانەکە ڕەتیانکردەوە
ئۆفەریان پێشکەشکرابێت.
گ . ف