بەهای پێکهاتەى هەڵبژاردەکانی مۆندیالی قەتەر ئاشکرا کرا

PM:03:24:21/05/2022

600 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ترانسفێر مارکێت نرخی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیالی بڵاوکردەوە و یاریزانانی ئینگلتەراش پێشەنگی گرانترینی هەڵبژاردەکانە.

پێگەى جیهانی ترانسفێر مارکێت بۆ ئامارەکان نرخی پێکهاتەى ئەو هەڵبژاردانەى بڵاوکردەوە کە گرانترین، بە جۆرێک لە مێژووی مۆندیالەکاندا تا ئەم ساتە نرخەکان بەو جۆر بەرز نەبووە.

پێگە جیهانییەکە ئاشکرایکرد، ئینگلتەرا پێکهاتەیەکی گرانبەهای هەیە بە یەک ملیار و 40 هەزار یۆرۆ دیاریکراوە، گرانترین یاریزانیش فۆدینی مان سیتییە بە 90 ملیۆن یۆرۆ، لە دوای ئینگلتەراش فەڕەنسا دووەم گرانترین پێکهاتەى لە مۆندیالدا دەبێت بە 993 ملیۆن یۆرۆ و گرانترین یاریزانیشی مباپێیە بە 160 ملیۆن یۆرۆ.

ترانسفێر مارکێت ئاشکراشیکرد، ڕیزبەندی سێیەمی گرانترین هەڵبژاردەى مۆندیال بۆ ئەڵمانیایە کە نرخی یاریزانانی 862 ملیۆنە و بەڕازیلیش پلەى چوارەمی گرتووە بە 783 ملیۆن یۆرۆ، هاوکات ئیسپانیا و پورتوگال و بەلجیکا و هۆڵەندا و ئەرجەنتین و ئۆرگوایی پلەکانی پێنجەم تا 10میان گرتووە لەڕووی گرانترین پێکهاتەى بەشداربوو لە مۆندیالی قەتەر.

لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکانیش مەغریب پێشەنگە و نرخی سەرجەم یاریزانانی پێکهاتەکە 220 ملیۆن یۆریە، تونسیش لە ڕیزبەندی دووەمدایە و سعودیەش سێیەمە، هاوکات قەتەری میوانداریش نرخی پێکهاتەکەى 14 ملیۆن یۆرۆیە و خانەى چوارەمی لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکان گرتووە.