فۆدین بە باشترین یاریزانى لاوى پریمەر لیگ هەڵبژێردرا

PM:02:56:21/05/2022

644 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیل فۆدینى هێرشبەرى مانچستەر سیتى پارێزگارى لە خەڵاتى باشترین یاریزانى لاوى خولى نایابى ئینگلتەرا کرد.

ڕابیتەى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا ڕایگەیاند، فیل فۆدینى ئینگلیزى هێرشبەرى یانەى مانچستەر سیتى خەڵاتى باشترین یاریزانى لاوى لەم وەرزەى خولەکەدا بەدەستهێناوە.

ڕابیتەى ناوبراو ئاماژەى بەوەکردووە، فۆدین پارێزگارى لە خەڵاتەکە کردووە، کە لە وەرزى ڕابردووشدا بەدەستیهێنابوو، خەڵاتەکەش تایبەتە بەو یاریزانانەى، کە تەمەنیان گەیشتووەتە 23 ساڵ یان کەمتر لە سەرەتاى وەرزەکەوە.

فۆدین کێبڕکێکەى لە دیکلان ڕایس و ماسۆن ماونت و ئەلکسەندەر ئارنۆڵد و کونور گالاگەر و تایریک میچێل و بۆکایۆ ساکا و ئارۆن ڕامسدێل بردووەتەوە.

فۆدینى 21 ساڵ لەم وەرزەدا بەشدارى لە 27 یارى پریمەر لیگدا کردوە، نۆ گۆڵى تۆمارکردووە و پێنج گۆڵیشى بۆ هاوکارەکانى درووستکردووە.

گ . ف