پۆگبا و یۆڤانتۆس گەیشتنە ڕێککەوتن

PM:02:26:21/05/2022

436 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆگبا لەگەڵ یۆڤانتۆس گەیشتە ڕێککەوتن و هاوینی داهاتوو ئۆڵد ترافۆرد بەرەو ئالیانزستادیۆم بەجێدەهێڵێت.

ڕۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، پۆڵ پۆگبا ناوەندکاری مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە ڕێگەى بریکارەکەیەوە لەگەڵ بەرپرسانی یۆڤانتۆس گەیشتووەتە ڕێککەوتن و یۆڤانتۆس بە مەرجە تایبەتییەکانی ناوەندکارە فەڕەنسییەکە ڕازی بووە تا لە مێرکاتۆدا بە گرێبەستێک ڕوو لە یانەکەى شاری تۆرینۆ بکات.

لاگازێتا بڵاویشیکردووەتەوە، یۆڤانتۆس سوود مەند دەبێت لە یاسای بەخشینی یانەکانی ئیتاڵیا لە باج کە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتەوە بەمەبەستی گەشەی یانەکان  کاری پێدەکرێت، ئەوەش هۆکاربووە تا خانمە پیرەکە  بۆ سێ وەرز و بۆهەر وەرزێک 10 ملیۆن یۆرۆ ببەخشێە پۆگبا جگە لە پاداشت کردنی یاریزانەکە لە کاتی بەدەستهێنانی ئەنجامی باش و نازناوەکان لە وەرزی داهاتوودا.

پۆگبا لە کۆتایی حوزەیران گرێبەستەکەى لەگەڵ مان یونایتد کۆتایی دێت و سەربەستانە دەگەڕێتەوە یۆڤانتۆس کە 2017 بەجێیهێشت و لەم وەرزەشدا لە 27 یاریدا خاوەنی یەک گۆڵ و نۆ ئەسیست بووە.