PM:01:38:21/05/2022
756 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سان جێرمان بە فەرمی ڕۆشتنی دی ماریای لە پارک دی پرانس ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کارگێری پاریس سان جێرمان کۆتایی بە خزمەتەکانی ئەنخل
دی ماریا هێنا و دووپاتیکردەوە، یاریزانە ئەرجەنتینییەکە یارییەکەى بەرامبەر میتز
لە دوا هەفتەى لیگ وەن کۆتا یاریدەبێت و پاش حەوت ساڵ لە پۆشینی درێسی یانەکەیان
ماڵئاوایی دەکات.
پاریس لە ڕاگەیاندراوەکەدا، باس لە سووپاسکردنی خلێفی سەرۆک دەکات بۆ
یاریزانە ئەرجەنتینییەکە و دووپاتیکردووەتەوە، یاریزانێک بووە لە ماوەى حەوت ساڵی
کارکردنیدا سەرجەم ڕێنماییەکانی جێبەجێکردووە و یەکێک بووە لەو یاریزانانەى
هەمیشەی پابەندی ڕاهێنانەکان و ئامۆژگاری ڕاهێنەرەکەی بووە، ئەوەش هۆکارە کە بۆ
هەمیشە لە یادی نەکەن و سوپاسی خزمەتەکانی بکەن بۆ پی ئێس جی.
دی ماریا هاوینی 2015 لە مانچستەر یونایتدەوە چووە پاریس سان جێرمان و
لەگەڵ یانەکەدا هاوکار بووە لە بەدەستهێنانی 14 نازناو کە خۆیان پێنج نازناوی لیگ وەن و هەمان نازناو لە جامی فەڕەنسا و چوار نازناوی جامی ڕابیتەى فەڕەنسا
دەبینێتەوە، جگە لە ڕۆڵگێڕان بۆ سەرخستنی یانەکە بۆ یاری کۆتایی خولی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە 2020.