بەرشەلۆنە چوار یاریزان دەفرۆشێت

PM:12:35:21/05/2022

956 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاڤی چوار یاریزانی ئاگادار کردوەتەوە کە بە دوای یانەیەکی تردا بگەڕێن و بەرشەلۆنەش نرخی دێستی دیاریکردووە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بە نیازی ئەنجامدانی شۆرشێکی گەورەیە لە پێکهاتەی یانەکەیدا لە پێناو گەڕانەوە بۆ بردنەوەی نازناوەکان لە وەرزی داهاتوودا.

ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، چاڤی چوار یاریزانی یانەکەی ئاگادارکردوەتەوە کە لە پلانەکانی ئەودا نابن بۆ وەرزی داهاتوو لەبەرئەوە بە دوای یانەیەکی نوێدا بگەڕێن کە پەیوەندی پێوە بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، چوار یاریزانەکە پێکهاتوون لە ساموێل ئۆمتیتی و ئۆسکار مینگوێزا و ریکی پویگ و مارتن برایسوایت، لە ئێستادا بەرێوەبوری کارەکانی ئەو یاریزانانەش هەوڵی دۆزینەوەی یانەی نوێ دەدەن بۆیان.

دەشڵێت، ڕاهێنەر یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت بە پارەی ئەو یاریزانانە چەند گرێبەستێکی نوێ بۆ یانەکە ئەنجامبدات کە توانای کێبڕکێ کردنی سەرجەم نازناوەکانی وەرزی داهاتوویان هەبێت.

ئەو ڕۆژنامەیە ڕایگەیاندوە، کارگێڕی بەرشەلۆنە نرخی سێرجینیۆ دێستی بەرگریکاری یانەکەیان بە 25 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە و هەر یانەیەک ئەو بڕەیان پێبدات ئەوا بە دڵنیاییەوە دەستبەرداری دەبن.

خ . ک