محەمەد سەڵاح: ڕیاڵ مەدرید یانەیەکی گەورەیە و بەپەرۆشم بۆ رووبەڕووبونەوەیان

AM:11:33:21/05/2022

1044 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەڵاح دوپاتیکردەوە ڕیاڵ مەدرید گەورەترین یانەی چامپیۆنز لیگە و بەپەرۆشە بۆ رووبەڕووبونەوەیان.

محەمەد سەڵاحی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی بین سپۆرت دلخۆشی خۆی بە رووبەڕووبونەوەی ڕیاڵ مەدرید لە یاری کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ دوپاتکردەوە.

سەڵاح بڵاویکردەوە، هەندێک کەس لێدوانەکانی پێشووتری لەسەر یانە ئیسپانیەکە بە هەڵە لێکداوەتەوە چونکە باسی تۆڵە کردنوەی نەکردووە بەرامبەر یانەیەکی مێژوویی وەک ڕیاڵ مەدرید و ئەوان بەو شێوەیە لێکدانەوەیان بۆ کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، بە دڵنیاییەوە یاریەکی قورس چاوەڕێیان دەکات چونکە ڕیاڵ مەدرید لە سێ قۆناغی رابردوودا توانیویەتی سێ یانەی بەهێزی ئەوروپا تێبپەڕێنێت .

ئاشکراشیکرد، بەپەرۆشە بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەو یانەیە لە یاری کۆتاییدا و ئامانجی ئەوەیە بردنەوەیان بەسەردا بەدەستبهێنن و ببنە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ.

دوپاتیشیکردەوە، یانەکەی بەردەوام کێبڕکێ دەکات لەسەر کۆی نازناوەکان و هیچ کاتێک بێهیوا نابن چونکە خاوەنی ڕاهێنەرێکی زیرەک و یاریزانین نایابن کە توانای ئەنجامدانی هەموو کارێکیان هەیە.

خ . ک