ئەنچیلۆتی: وەرزێکی نایابمان بەڕێکرد

AM:11:00:21/05/2022

940 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی ڕایگەیاند ئیسکۆ ڕیاڵ مەدرید جێدەهێڵێت و ئەلاباش ئامادەیە بۆ یاریەکەی لیڤەرپوڵ.

دوای یەکسانبونی یانەکەی لەگەڵ ڕیاڵ بیتیس، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید رایگەیاند، لە زۆربەی کاتەکانی یاریەکەدا باڵادەستتر بون و لە توانایاندا بوە بردنەوەیان بەسەردا بەدەستبهێنن.

ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە، سەرەتای وەرز بە شێوەیەکی باش دەستیان پێکردووە کە ئەوەش هۆکاری ئەوە بوو کە کۆتایی وەرز بە نایابترین شێوە کۆتاییپێبهێنن.

ئەنچیلۆتی سوپاسی یاریزانەکانی دەکات کە ڕێزێکی زۆری بڕیارەکانی دەگرن و بەشێوەی بە کۆمەڵ یاریدەکەن، دڵنیاییشیدا کە کەشێکی نایاب لە نێوان یاریزانەکاندا هەیە و ئەوەش هۆکاری لێکتێگەیشتنیانە لە یاریگادا.

ئاشكراشیکرد، کاروانی وەرزشی ئیسکۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتاییهاتوە و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ریزەکانی یانەکە جیدەهێڵێت و لە رابردووشدا کەسێکی گرنگبوە لە بردنەوەی نازناوەکان بۆ یانەکە.

ئاماژەی بەوەشدا، مارسێلۆ هێشتا ماڵئاوایینەکردووە چونکە ئەو گەشتیان لەگەڵدەکات بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ و ئەگەر دوای ئەو یاریە ماڵئاواییکرد ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو هەمیشە وەک یەکێک لە باشترینەکانی جیهانی تۆپی پێ دەمێنێتەوە، گاریس بەیڵیش ئەگەری هەیە چەند خولەکێک بەشداری بکات لە یاری کۆتایی جامپیۆنز لیگ .

دەشڵێت، داڤیڤ ئالابا لە بارودۆخێکی زۆر باشدایە و بە تەواوی ئامادەیە بۆ یاریکردن بەرامبەر لیڤەرپوڵ و لەو یاریەدا بەشێوەیەکی سەرەکی بەشداری دەکات و تا ئێستاش لە پێکهاتەی سەرەکی یەکلانەبوەتەوە.

خ . ک