تین هاگ: بەپەرۆشم بۆ کار کردن لەگەڵ ڕۆناڵدۆ

AM:10:40:21/05/2022

932 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تین هاگ دوپاتیکردەوە ناتوانێت زیاتر چاوەڕێی بینینی رۆنالدۆ بکات و ئامانجی گەرانەوەی مان یونایتدی راستەقینەیە.

ئیریک تین هاگی ڕاهێنەری داهاتووی یانەی مانچستەر یونایتد لە جاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەیاکس ئەمستردام ڕایگەیاند، کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە.

تین هاگ وتی: ڕۆناڵدۆ پاڵەوانێکی راستەقینەیە لە تۆپی پێدا و ناتوانم لەوە زیاتر چاوەڕێبکەم بۆ کار کردن لەگەڵ ئەو ئەستێرە پورتوگالیە.

وتیشی: دەبێت لە نزیکەوە سەرجەم یاریزانەکان ببینم و گفتوگۆی ئامانجەکانی وەرزی داهاتوو بکەم لەگەڵیاندا و پێویستە بە هێمنی کارەکان بکەین و بە باشترین شێوە خۆمان بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجی سەرەکی گەڕانەوەی مانچستەر یونایتدە بۆ یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا ئەویش بە بردنەوەی نازناوە ناوخۆییەکانی ئینگلتەرا و نازناوە ئەوروپییەکان.

رونیشیکردەوە، لەگەڵ بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان گفتوگۆی گواستنەوەی یاریزانی نوێ دەکەن و هەوڵدەدەن بەهێزترین پێکهاتە بۆ وەرزی داهاتوو درتوسبکەن کە توانای کێبڕکێکردنی نازناوی هەبێت.

خ . ک