میلان نرخی رافاێل لیاوی دیاریکرد

AM:10:04:21/05/2022

548 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان نرخی لیاوی دیاریکرد و هەر یانەیەک ئەو یاریزانەی بوێت دەبێت 100 ملیۆن یۆرۆ بدات.

ڕافائێل لیاوی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و وایکردووە لەلایەن چەندین یانەی ئەوروپاوە هەوڵی گواستنەوەی بدرێت.

لیاو یەکێکە لە ئەستێرە لاو و تازە دەرکەوتووەکانی جیهان کە بە یاریزانێکی یەکلاکەرەوە دادەنرێت و بەهۆیەوە میلان نزیکە لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیا.

هەریەکە لە یانەکانی پاریس سان جێرمان و مانچستەریونایتد گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان کردووەتە پێشینەی کارەکانیان لە هاوینی داهاتوودا و ئامادە گرێبەستی پێشەکەش بکەن.

بەهۆی گرنگی پێدانی ئەو یانانەشەوە کارگێڕی میلان بڕیاریداوە لە ئەگەری پێشکەشکردنی گرێبەستێک بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ ئەوا دەستبەرداری ئەو یاریزانە دەبێت.

لیاو ئەم وەرزە لەگەڵ میلان لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەکاندا توانیویەتی 14 گۆڵ تۆماربکات و حەوت گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروستبکات.