دی لێخت بوەتە ئامانجی چەند یانەیەک

AM:09:32:21/05/2022

432 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەکانی خولی ئینگلتەرا کێبڕکێی گواستنەوەی دی لیخت دەکەن و یۆڤانتۆسیش دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

سەرەڕای ئەوەی یانەی یۆڤانتۆس کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری یانەکەی دەکات بەڵام تائێستا داهاتووی ئەو یاریزانە لە تۆرینۆ مسۆگەرنیە و یانەکانی لیڤەرپوڵ و چێڵسی گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.

ئەو بەرگریکارە 22 ساڵە لەلایەن یانەکەیەوە گرێبەستێکی پێشکەشکراوە کە بریتیە لە نوێکردنەوەی بۆ دوو ساڵی تر و بەهەمان مووچەی ئێستای بەڵام ئامانجی یۆڤانتۆس کەمکردنەوەی خەرجیە کە ئەوەش ئەگەری ڕۆشتنی یاریزانەکە زیاتر دەکات.

ڕۆژنامەی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەکرد تەنانەت ئەگەر دی لیخت واژوو لەسەر گرێبەستە نوێیەکەشی بکات بەهۆی فشاری یانەکانی ترەوە هیچ گرەنتیەک نیە لە یۆڤانتۆس بمێنێتەوە.

دی لیخت پێشتر ڕایگەیاندبوو لە ئیتاڵیا دڵخۆشە و نایەوێت یانەکەی بەجێبهێڵیت بەڵام ڕەنگە بەهۆی گرنگی پێدانی یانەکانی ئینگلتەراوە بڕیارەکەی بگۆڕێت.