خولی ئیسپانیا.. ڕیاڵ مەدرید و ڕیاڵ بیتیس یەکسانبوون

PM:11:59:20/05/2022

748 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید نەیتوانی لە ریاڵ بیتیس بباتەوە و بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.

لە یارییەکانی هەفتەی 38ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی خولەکە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ڕیاڵ بیتیسی کرد.

پێش دەستپێکردنی یاریەکە هەردوو یانە ڕێرەوی ڕێزلێنانیان بۆ یەکتر کرد وەک پاڵەوانی خولی ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا.

لە دوو تایمی یاریەکە یاریزانانی هەردوولا چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەلام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و سەرەنجام یاریەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

بەم ئەنجامە، ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 86 خاڵ و بە پێشەنگی ریزبەندی کۆتایی بەم وەرزەی خولی ئیسپانیا هێنا، ریاڵ بیتیسیش 65 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمدایە و پێشتر سەرکەوتنی بۆ خولی ئەوروپای وەرزی داهاتوو بەدەستهێناوە.

خ . ک