خولی ئیتاڵیا.. رۆما لە تۆرینۆی بردەوە و گەیشتە خولی ئەوروپا

PM:11:45:20/05/2022

508 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا رۆما بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە تۆرینۆی بردەوە و گەیشتە  خولی ئەوروپا.

لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی 38ی خولی ئیتاڵیا، یانەی رۆما لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی تۆرینۆ.

تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی رۆما کۆتاییهات، هەردوو گۆڵەکەش تامی ئەبراهام لە خولەکەکانی 33 و 42 تۆماریکردن.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 78 لۆرینزۆ پیلیگرینی بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی رۆمای کرد و یاریەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یانەکەی کۆتاییپێهێنا.

بەم ئەنجامە، رۆما خاڵەکانی گەیاندە 63خاڵ و سەرکەوتنی بۆ خولی ئەوروپای وەرزی داهاتوو بەدەستهێنا، تۆرینۆش بە 50 خاڵ لە پلەی دەیەمدایە.

خ . ک