ڕیدبێرد نزیکن لە کڕینەوەی یانەی میلان

PM:10:59:20/05/2022

492 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیای ڕێدبێرد زۆر نزیکە لەوەی بەشێوەیەکی فەرمی یانەی میلان بکڕێتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی ئیتاڵیا ئاماژە بەوەدەکەن کۆمپانیای ڕێدبێردی ئەمریکی نزیکبوەتەوە لەوەی بەرامبەر بڕی یەک ملیار و 300 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلان بگاتە ڕێککەوتن تا ئەو یانەیە بکڕێت و ڕکابەریەکە لە کۆمپانیای ئینڤێست کۆرپی بەحرەینی بباتەوە.

پێشتر ئەو کۆمپانیا بەحرەینیە سوور بوو لەسەر کڕینی یانەی میلان و چەندین کۆبونەوەیان لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە ئەنجامدا و ئامادەبوون بڕی یەک ملیار و 200 ملیۆن یۆرۆ بدەن بۆ کڕینی یانەکە بەڵام بەهۆی ئەوەی پارەکەیان بە چەند جارێک دەدا یانەی میلان ئاستەنگیان بۆ ئەو ڕێککەوتنە دروستکرد.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوەشکرد ڕێدبێرد هەنگاوێکی گەورەی ناوە و نزیکبوەتەوە لە کڕینی یانەی میلان و پێشبینیش دەکەن لە داهاتوودا نرخەکەی بۆ دوو هێندە بەرزبێتەوە.