پۆچێتینۆ: نازانم بڕیاری مباپێ چی دەبێت

PM:10:32:20/05/2022

480 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆچێتینۆ دوپاتیکردەوە بڕیاری مباپێ نازانێت و هیچ شتێکیش ڕێگری لە مانەوەی ناکات لە یانەکەدا.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی یاریەکەیان بەرامبەر میتز لە خولی فەڕەنسا ڕایگەیاند بەهیچ شێوەیەکی نازانێت بڕیاری کۆتایی کیلیان مباپێ چی دەبێت چونکە ئەو بابەتە تایبەتە بە یاریزان و یانەکە و ناشیەوێت بیر لەوە بکاتەوە.

پۆچێتینۆ وتیشی: هیچ هۆکارێکی نابینم ڕێگری لە مانەوەم بکات لەگەڵ یانە پاریسیەکە چونکە ئێستاش ساڵێک لە گرێبەستەکەم ماوە و ئامانجی هەمیشەییمان بەدەستهینانی نازناوی چامپیۆنزلیگ دەبێت.

لەبارەی ڕۆشتنی دی ماریاشەوە وتی: دی ماریا یەکێکە لە ئەستێرەکانی یانەکە و مایەی خەمباریە کە کۆتا یاری خۆی بە درێسی یانەکەوە ئەنجام دەدات بەڵام تۆپی پێ بەمجۆرەیە و پێویستە خۆمانی لەگەڵ بگونجێنین.

لەکۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد یاریەکەیان بەرامبەر میتز بۆ ئەوەیە چێژ وەربگرن و ئاهەنگی بردنەوەی نازناوەکە بگێڕن.